زیرەکی زمانەوانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-20-13:55:00 - کۆدی بابەت: 4669
زیرەکی زمانەوانی
دەروونناسی

بۆیە بە هەمیشەیی دەخوێننەوە و بە جوانی ئەو شتانەی كە لە مێشكیاندا هەیە دەرەدەبڕن،

ناوه‌ڕۆك

زیرەكی زمانەوانی واتە چی؟

ئەو كەسانەی كە زیرەكی زمانەوانیان هەیە توانایەكی بەهێزی لەبەركردنیان هەیە، هەروەها مێشكێكی بەهێزیان هەیە بۆ لەبەركردنی ناوی كەسەكان و شوێنەكان لەگەڵ مێژوو و ژمارەكان، ئەم كەسانە حەزیان بە خوێندنەوە و بەدواچوون بۆ شتەكان هەیە، بۆیە بە هەمیشەیی دەخوێننەوە و بە جوانی ئەو شتانەی كە لە مێشكیاندا هەیە دەرەدەبڕن، هەروەها بەهرەیان هەیە بۆ گێڕانەوەی چیرۆك و وتەكان، حەزیان بە گفتوگۆكردن هەیە لە سەر بابەتە جیاوازەكان، بابەتەكانی زمان و مێژوو یەكێكن لە بابەتە دڵخوازەكانیان، هەروەها خۆشی لەو یارییانە دەبینن كە پەیوەندی بە زمان و وشەسازییەوە هەیە، زیرەكی زمانەوانی لەو كەسانەدا دەردەكەوێت كە شاعیر و ئەدیب و نووسەر و ڕۆژنامەوان و سیاسەتمەدار و پیاوی دینین، چونكە هەموو ئەم بوارانە پەیوەندییان بە توانای زمانەوانییەوە هەیە، هەروەها ئەو كەسانەی كە زیرەكی زمانەوانییان هەیە حەز دەكەن لە ڕێگەی گفتوگۆ و خوێندنەوە فێری زانیاری نوێ ببن.

نیشانەكانی زیرەكی زمانەوانی لە منداڵاندا

چەندین نیشانە هەیە كە دەریدەخاك كە منداڵێك زیرەكی زمانەوانی هەبێت، كە ئەمەش لە ڕێگەی چەند خاڵێكەوە دەستنیشاندەكرێت كە بریتین لە:

  • لە هاوتەمەنەكانی خۆی جوانتر دەنوسێت.
  • چیرۆكی دوور و درێژ دەكێڕێتەوە یان زۆر جار نوكتە دەڵێت.
  • دەتوانێت بە باشی ناوی كەسەكان و شوێن و مێژوو و ژمارەكانی بە بیربێتەوە.
  • چێژ لەو یارییانە وەردەگرێت كە پەیوەندی بە بیرگەی مێشكەوە هەیە.
  • حەزی بە خوێندنەوەی كتێب و چیرۆك و گۆڤارەكان هەیە.
  • دەتوانێت بە جوانی وشەكان بخوێنێتەوە كە منداڵەكانی تەمەنی خۆی ناتوانن، بەمشێوەیە دەردەكەوێت كە منداڵەكە زیرەكی زمانەوانی هەیە.
  • حەزی بە وشەسازی و یارییە وشەییەكان هەیە.
  • دەتوانێت بە لێهاتووییانە لەگەڵ كەسەكانی چواردەوریدا قسە بكات.
  • حەزی بە گوێگرتن بە گێڕانەوە و چیرۆك و گفتوگۆكان هەیە.
  • بیرگەیەكی بەهێزی هەیە لەچاو منداڵەكانی تەمەنی خۆی.


سەرچاوەکان



1106 بینین