خواردنی نەخۆشی پڕۆسات

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-22-02:09:00 - کۆدی بابەت: 4748
خواردنی نەخۆشی پڕۆسات
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

پڕۆستات و هەندێک چآرەسەری

ئەوانەی گرفتی میزەڕۆ و پڕۆستاتیان هەیە دەبێت پارێز بکەن لە سەرما و خواردنی گۆشت و ترشیاتەکان و ساردەمەنیەکان بەتایبەتی گازدارەکان هەموو شتە توون و تیژەکان و دۆ و ماست و ماستاو و لە سەوزەکاندا سیری تەڕ و تەڕەتولە و تەرخوون و قەزوانی سەوز لە میوە ترشەکان تەنها لیمۆ خراپ نییە، وە دەبێت کەمتر کاری جنسی ئەنجام بدات تاوەکو چاک دەبێت، ئەوانەش بەکاربهێنێت چارەسەرە و بەسوودن لەگەڵ هەر ژەمیکدا سەلکێک پیاز بخوات، ڕۆژی نیو سەلک سیر لەگەڵ شلەدا بخوات، ئەگەر ڕەوان بوو لەدوای هەر ژەمێک کەوچکێک زەیتی زەیتوون بخواتەوە، بەڵام کە قەبز بوو دەبێت نیو کاتژمێر پێش نان بیخواتەوە، وە تۆوی کولەکەی سوێر نەکراو و نەبرژاو هەموو ڕۆژێک (١٠٠) گرام بخوات وەکو گوڵەبەڕۆژە یان بیکوتێت و دەمی بکات و بیخواتەوە وە یاخود (٢٥٠) گرام لە لیترێک ئاودا بکوڵێنی و بۆماوەی (٢٠) خولەک دوای پاڵاوتن لە شەوشەیەکدا لەناو ساردکەرەوەی دابنێین و لەجیاتی ئاو دوو کاتژمێر جارێک پەرداخێک بخواتەوە، پێش نان خواردن بەیانی و ئێوارە حەوت دانە خورما بخوات، ڕۆژی ژەمێک شلەی کولەکە بخوات، بەڵام نابێت دۆشاوی تێبکرێت دەبێت دوو تەماتەی تەڕ و نیو سەلک سیر و نیو دەسک کەرەوز و نیو دەسک زەعفەرانی و کەمێک جاترەی تێ بکرێت، دەم کراوی بەیبوون ڕۆژی سێ فنجاب بخواتەوە هەر جارەی (٥) گرام دەم بکرێت، هەرچەندە بتوانێت چای سەوز بخواتەوە و چای ڕەش نەخواتەوە، ڕەشکە و هەنگوین ئێوارە و بەیانی بە سکی خاڵی کەوچکێک بخوات ئەگەر ڕەشکەکە بۆ ماوەی چوار خولەک لەناو کەمێک سرکەدا بخوسێنیت قوڕگ ئازار نادات، هەنگوینی (غذاء الملکی) سێ ژەمە دوای نان بە کوچکی بچووک دەخورێت، شمڵی هاڕاو بە کەوچکی بچووک لەگەڵ هەنگوین بە کەوچکی گەورە لێکی بدە و بیخۆ لە بەینی ژەمەکاندا باشە، گۆشتی ماسی نەوعی (سەلەمون) و زەیتی (الکریل) هەفتەی دوو جار، شەربەتی ڕەگی مێکوک پەرداخێک نیو کاتژمێر پێش نان سێ ژەمە، دەم کراوی گیایی کلکە ئەسپ، گیای گەزگەزکە گوڵ و پەلک و ڕیشەکەی (٥) گرام دەم بکرێت لە پەرداخێک ئاودا ئێوارە و بەیانی بخورێتەوە، گیا و گوڵی سولیداژ (عەلەفی تەڵایی) (٧) گرام بۆ پەرداخێک ئاو دەم دەکرێت ڕۆژی سێ جار دەخورێتەوە، گیای سنەوبەر لەرزان وەکو گەزگەزەکەکە بەکاردێت، ڤیتامین (ئی، دی) بەسوودە، وە زەیتی جوانەی گەنم (الجنین العمیق) ڕۆژی سێ جار بە کەوچکی چای دەخورێتەوە، زەیتی تۆوی کولەکە و زەیتی تۆوی کەتان هەریەکەیان دووجار بە کەوچکی چایی دەخورێتەوە، سنەوبەر، قەیتەران، ڕازیانە، گۆیژ و گەڵاکەی، دەتوانیت لەیەک کاتدا سێ تا چوار لەوانە بەکاربهێنیت بەڵام لەگەڵ تێبینی مەزاجی خۆت و خواردنەکان، یەکێکی تر کە بۆ شێرپەنجە بە چارەسەر دادەنرێت گەڵای سەنامەکی و چایی سەوز کە ڕۆژێک تا بیست چا دەخورێتەوە وە کە شێرپەنجە نەبێت ئەوانە چارەسەرن کولەکە و خورما و سیر و پیاز و تۆوی کەتان ئەم 

هەندێک تێکەڵەی بەسوود بۆ نەخۆشی پڕۆسات

  • خواردنی پیاز و هەنجیر کە لەئاودا بخوسێن لەگەڵ ئاوی نۆک تا (١٥) ڕۆژ.
  • کوڵاندنی گەزگەزکە + کلکە ئەسپ + پەرسیاوشان + زوفا، لە هەریەکیان (٥٠) گرام دەهاڕدرێت و ڕۆژی (١-٢) کەوچک دەخورێت بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ.
  • تۆوەکانی (خەیار و شوتی و پرپرە و کولەکە و گوڵ ڕەنگ) هەریەکەیان (١٠٠) گرام دەهاڕدرێن و لێک دەدرێن و یەک کەوچکی چا لەناو تاو دەکرێت و تا (١٢) کاتژمێر، دواتر دەپاڵێورێت و دەخورێتەوە تا ١٥ ڕۆژ.
  • مەستەکی + ڕەشکە + سوورنجان + ڕازیانە + هەلیلەی زەرد و ڕەش، لە هەریەکەیان (١٠٠) گرام دوای هاڕین لەگەڵ هەنگوین دەکرێت بە حەب و ڕۆژی دوو دانە دەخورێت.
  • (البر باریس الشائع) ڕۆژی دوو کوپ بە کوڵاوی.
  • ترێ ورچە بە خواردن یان بە هاڕاوەیی.
  • گیای کلکە ئەسپ وە ڕەگی گەزگەزکە.
  • ڕەشکەی هاڕدارو شەش بەش وە بەشێک غذاء الملکی ڕۆژی (٣) کەوچکی چا.
  • سیر و پیاز و دەنکە کولەکە، ئەوانە بۆ ئەستوور بوونی پڕۆستات باشن.


سەرچاوەکان



885 بینین